سەید حەكیم لەگەڵ شێخ عامر ئەلزاید بانگەشە بۆ یەكخستنی هەوڵەكان دەكەن بۆ یەكلایی كردنەوەی شایستەكان و باڵا دەستكردنی بەژەوەندی نیشتمانی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پیشوازی لە شێخ عامر ئەلفایزی سەرۆكی هاوپەیمانێتی تەسمیم كرد، لەم دیدارە باس لە چەندین تەوەری سیاسی و مەیدانی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە كرا.
سەماحەتی سەید حەکیم جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی مافەکانی هەڵبژاردن و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر گرنگی دانانی بەرژەوەندیی نیشتمانی باڵا بەسەر بەرژەوەندییە تەسکەکانی تردا و گوتیشی پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی تەواوی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی دەوروبەری عێراق لە ئەستۆ بگرن..
لەسەر ئاستی ناوچەكە، سەماحەتی سەید حەكیم بانگەشەی بۆ كۆتایی پێ هێنانی شەڕی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و دووپاتی كردەوەش كە گفتوگۆ و كاری دیپلۆماتی باشترین چارەیە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری ناوچەكە، هەروەها هۆشداری دا لەوەی بەردەوامی ئەو شەڕە زیان بەهەموو لایەنەكان دەگەیەنێت.