• سەید حەكیم و سوودانی گرنگی پێكهێنانی حكومەت دووپات دەكەنەوە لەگەڵ پتەوكردنی ئامادەیی ئەمنی و چارەسەری ڕكابەرییە ئابوورییەكان

    2026/ 04 /12 

    سەید حەكیم و سوودانی گرنگی پێكهێنانی حكومەت دووپات دەكەنەوە لەگەڵ پتەوكردنی ئامادەیی ئەمنی و چارەسەری ڕكابەرییە ئابوورییەكان

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەڤیرانی عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ ڕكابەرییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان كەڕووبەڕووی ولات بوونەتەوە.

    هەردوو لایەن ستایشی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارییان كرد لە لایەن ئەندومەنی نوێنەران و هەڵوێستی كوتللە سیاسییەكانیان لە كۆتایی هێنان بە گیرخواردنی سیاسی بەرز نرخاند و داوایان كرد تەواوی شایستە دەستوورییەكان و حكومەتیش پێك بهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەرووی ڕكابەرییە جاوازەكان ببێتەوە.

    لەسەر ئاستی ئەمنی، بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئامادەیی ئەمنی و سەربازی و پەنابردن بۆ هەنگاوی چالاک بۆ هێرشکردنە سەر شانە تیرۆریستییە خەوتووەکان و ڕێگریکردنیان لە قۆستنەوەی هەلومەرجی ناوچەکە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان کردەوە.

    سەبارەت بە دۆسیەی ئابووری، بەڕێز سەید حەكیم جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی لاوازی داهات و پێدانی باجی جوتیاران و فەرمانبەران و بەڵێندەران کرد، لەبەر ئەوەی ئەمانە کۆڵەکەیەکی سەرەکین لەڕەخساندنی هەلی کار و بەردەوامی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.

    لەكۆتاییدا سەبارەت بە ڕووداوەكانی ناوچەكە ، هەردوو لا جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆكان و وەستانی شەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێگا چارەیەكی یەكجارەكی، سەماحەتی حەكیم دووپاتیشی كردەوە كە سەقامگیری جیهان پەیوەستە بە سەقامگیری ناوچەكە و بەدیهاتنی ئاشتی...
     

    Related News