• سەید عەمار حەكیم بۆ باڵیۆزی بەریتانیای دووپات دەكاتەوە كە داخرانی سیاسی نزیكە كۆتایی پێ بێت و حكومەتێكی پڕ لە دەستەڵاتیش پێ دێت بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكە

    2026/ 04 /12 

    سەید عەمار حەكیم بۆ باڵیۆزی بەریتانیای دووپات دەكاتەوە كە داخرانی سیاسی نزیكە كۆتایی پێ بێت و حكومەتێكی پڕ لە دەستەڵاتیش پێ دێت بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكە

    بەڕێز سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عرفان سەدیقی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە تازەترین پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا جگە لە باسكردنی بابەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو ولاتی دۆست كرا، بەتایبەتی لەسەر ئاستەكانی ئابووری و سیاسی و رۆشەنبیری.

    . له میانەی کۆبوونەوەكە که دا بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر ئەوه کردەوه که عێراق له ڕێگای کۆتاییهێنان به بنبەستی سیاسی بەرەو پێشچوونی بەرچاوی به خۆوە بینیوە دوای تەواوبوونی هه ڵبژاردنی سەرۆكکۆمار و ئاماژهی به وه شدا که قۆناغی داهاتوو پێویستی به پێکهێنانی حکومەتێک هەیه که توانای ڕووبه ڕووبوونەوەی ئاستەکانی ئێستا هەبێت.

    لەسەر ئاستی ناوچەكە، سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ راگرتنی شەڕ بەرامبەر ئێران بەشێوەیەكی كۆتایی و جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆیەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی كۆتایی كە بەهۆیەوە سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەكە، ڕوونیشی كردەوە كە ولاتانی جیهان پێویستە فشار بكەن بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و گوتیشی هەر گرژییەك لە ناوچەكە كاریگەری نەرێنی بەسەر هەموو جیهان هەیە و ئەوەش بەم دواییە بە ڕوونی لای هەمووان دەركەوت.
     

    Related News