• سەید حەكیم داوا دەكات داخرانی سیاسی تێپەڕ بكریت و رۆڵی توێژینەوەی زانستی پەرەی پێبدرێت بۆ چارەسەری كێشە و ڕكابەرییەكانی وڵات

    2026/ 04 /11 

    سەید حەكیم داوا دەكات داخرانی سیاسی تێپەڕ بكریت و رۆڵی توێژینەوەی زانستی پەرەی پێبدرێت بۆ چارەسەری كێشە و ڕكابەرییەكانی وڵات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك ڕاگر و كەسایەتی ئەكادیمی عێراقی كەوت و لەم دیدارە باسی كۆمەڵێك دۆسێی سیاسی و ئەكادیمی كرا.
    لەسەر ئاستی سیاسی،سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عیراق بەقۆناغێكی داخرانی سیاسی تێپەڕ دەبێت و جەختیشی كردەوە كە گرنگە ئەو قەیڕانە تیپەڕ بكرێت و بەرەو جێبەجێكردنی شایستە دەستووریەكان برۆین لەسەرووی هەموویان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو،. ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەرییەكانی ئێستا پێوستی بە یەكلایی كردنەوەی خێرا هەیە.

    هەروەها بەڕێز حەکیم  پێشوازیی خۆی لە بڕیاری ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە و هیوای خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەرببڕیت کە سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە..

    سەبارەت بە لایەنی ئەکادیمی، سەید حەکیم داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی توێژینەوەی زانستی و بەستنەوەیان بە پێداویستی و کێشە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگای کرد بۆ ئەوەی تێڕوانین و چارەسەری ڕوون پێشکەش بکات، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندیی بەردەوامی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و حکوومەتە خۆجێییەکان و دامەزراوە حکومییەکان کردەوە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەزگاكانی جێبەجێکردن..

    Related News