سەید حەكیم داوا دەكات دەستەلاتی حكومەتی كەركووك پتەتر بكرێت و فرەیی و تواناكانی بقۆسترێتەوە
لەپارێزگای فرەیی و برایەتی، لەكەركووكی خۆشەویست سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەو گەشتەی كەركووك چاوی بە بەڕێز محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری كەركووك و بەڕێز ڕێبوار تەهای جێگری كەوت، لەگەڵ بەڕێز محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش.
لەم دیدارە باس لە سروشتی پارێزگاكە و ئاستی خزمەتگوزاری پێشكەشكراوی بۆ هاوڵاتیان كرد و داوای كرد كاركردن لەم پارێزگایە بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی عێراقێكی بچووكراوەیە و سەركەوتنی واتای سەركەوتنی هەموو عیراقە.
جەختیشی كردەوە لەسەر پێدانی دەستەلاتی دەستووری و یاسایی بەهەموو حكومەتە خۆجێیەكان و گوتیشی دەبێت پێگەی كەركووك لەڕووی پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاری و پیشەسازی دەبێت وەبەرهێنانی لێ بكرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر پاراستنی گرنگی فرەیی و ئیدارەدانی بەشێوەیەكی باش لەبەر ئەوەی پێكهاتەكان پردێكن لەنێوان عێراق و ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد بەردەوامی هەبێت لەهەر هەوڵێكی هەستانەوەی داعشی تیرۆریست بەمەرجی ئەوەی كاری هەوڵگری ئەكتیڤ بكرێت و پرۆسەی سەربازی دەستپێشخەری تێدابێت و هەماهەنگیش لەنێوان دەزگا ئەمنییەكاتن هەبێت.