سەید حەكیم داوای دەستگرتن بە حەشدی شەعبی دەكات و بە كۆلەكەیەكی گرنگی سیستەمی ئەمنی وەسفدەكات
لە ناوچەی بەشیر لە پارێزگای كەركووك، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی بەشیر كەوت و لەم دیدارە باسی قوربانییانی خەڵكەكەی كرد و داوای كرد پارێزگاری لەو سەركەوتنە كرد كە بەدەستهاتوە، هەروهها گوتی دەبێت لە ئامادەباشی بن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببینەوە.
سەماحەتی گوتی عێراق ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی تیپەڕ كرد و ئاماژەی كرد كە عیراقییەكان توانایان هەیە ڕكابەرییەكان بۆ هەل بگۆڕن، داواشی كرد دەست بە حەشدی شەعبی بگرن بەو وەسفەی كە كۆڵەكەیەكی گرنگی سیستەمی ئەمنییە، ڕوونیشی كردەوە كە قەیڕانی داعش سەلماندی كە هاریكاری نێوان داعش و بەعسی سەدامی هەبووە، هەروەها ئەو پرۆژەیە بەهۆی خودای گەورە شكا لەگەڵ فەتوای مەرجەعیەی بالای ئاینی پیرۆز، لەگەڵ ڕاپەڕینی عێراقییەكان بۆبەرگری كردن لە وڵاتەكەیان، گوتیشی بنەمای شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) كە گوتی ئیسلام لە عێراق بەهۆی مەرجەعیەتی ئاینی پارێزراو بووە، لەگەڵ دروشمە ئاینییەكان و هۆزە رەسەنە عێراقییەكان ئەوە ڕوویداوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سروشتی ڕكابەری ئابووری بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە بووە، متمانەی خۆشی دەربڕی بەوەی عێراق بتوانێت ئەو ڕكابەرییە تێپەڕ بكات هەر وەك چۆن پێشتر ڕكابەری ئەمنی و كۆمەلایەتی و سیاسی تێپەڕ كرد و جەختیشی كرد لەسەر بەپیلوەچوونی داواكارییەكانی خەڵكی بەشیر و قەرەبووكردنەوەی خانەوادەی شەهیدان و بریندارانیان.