سەید حەكیم ستایشی بەهرەمەندەكانی دیوانییە دەكات و داوا دەكات خاوەن توانا نیشتمانییەكان پاردار بكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوت حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەلێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد لە بازنەی سەنتەری پارێزگای دیوانییە.
سەماحەتی ئەو ئەركانەی بەرز نرخاند كە لە پێناو پرۆژەی پەیامی و عێراقی نراوە و ستایشی خەڵكی نوخبەی دیوانییەی كرد لەگەل بەهرەمەندەكان و هۆزەكانیان و دووپاتی كردەوە كە ئەوە خاڵی دەرپەڕین بوو بەرەو بەدی هێنانی ئامانجەكان و داوای كرد شانازی بە پرۆژەی حیكمە و سەركردەكانی و شەهیدەكان بكەن و خەڵك بەوە بناسێنرێت، هەروەها گوتی دەبێت ڕەزامەندی خەڵك لەسەر ڕەوتەكە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی بلاوبوونەوە بچینە قۆناغی كاریگەری لەگەڵ دووپاتكردنەوە لەسەر تواناكان و پارەداركردنیان.
سەماحەتی داوای كرد ناسنامەی ڕەوتەكە بەدەر بخرێت و پشت بە خودا قایم بكرێت و دابەزنە گۆڕەپان و كار لەسەر كاریگەری خوزراو بكرێت.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەرپرسیاری سەركەوتوو ئەوەیە كە بتوانێت تیم دروست بكات و تواناكانی بدۆزێتەوە و بەدوا چوون بۆ تاكەكانی بكات و لە باوەشیان بگرێت و داواكارییەكانیان بەجێ بگەیەنێت، ئاماژەشی كرد كە پرۆژە چاكسازییەكان ڕووبەڕووی بەئامانج گرتن و شێواندن دەبن و داوای كرد سەركەوتنی ڕەوتەكە و پرۆژەی سەركەوتوو و دەستكەوتەكانی بەدەر بخات.
سەید حەكیم بەیعەتی نویكردەوە بە شەهیدی میحراب (خوا نهێنیەکەی پیرۆز بکات)، نزیکبوونەوەی و پڕۆژەکەی وەك وێستگەیەک بۆ نوێکردنەوەی دڵسۆزی بۆی و وەبەرهێنانی ئەم بۆنەیە لە دەستپێکردنی پەیامە هەنووکەیی و نیشتمانییەکان و نیشاندانی هێزی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، جەختی لەسەر گرنگی بایەخدان بە نوخبە و لێهاتووییەکان و بەهێزکردنیان كردەوە...
سەماحەتی ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە دروان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری سیاسی بەدی هاتوو لەگەڵ پاراستنی دەستكەوتەكان كە لە قۆناغی پێشوو بەدی هاتبوو، داواشی كرد بایەخ بە هەڵوێستی سیاسی بدرێت و بەدواچوون بۆ پێشهاتەكانی بكرێت و لە ئەسل و فەسلێ بكۆڵدرێتەوە.