سەید حەكیم: توركیا وڵاتێكی گرنگە لە سیستەمی هەرێمی و ئیسلامی و رۆڵی بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندن پێویستە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بروا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولات و شێوەی ئەكتیڤكردنی ڕێكەوتنە هاوبەشكان كرا كە خزمەتی هەردوو وڵاتی دۆست و دراوسێ دەكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە توركیا گرنگە لە سیستەمی هەرێمی و ئیسلامی و داوای كرد پەرەسەندن لە ناوچەكە كەمبكرێتەوە بۆ ئەوەی هێوری و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە، تا ولاتانی ناوچەكە سوود لە خیرو بێری خۆیان وەربگرن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت دەوڵەتی عێراقی بەردەوام بێت لە چارەسەركردنی كێشەی چەكی دەرەوەی دەوڵەت و ڕوونی كردەوە كە كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان بەڵگەیەكە لەسەر چاكبوونەوەی عێراق و گوتیشی پێویستە ئەو پرسە هەموو جۆرە چەكەكان بگرێتەوە كە وەسفی چەكی لێ دەكرێت.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم گرنگی ڕێگای گەشەپێدانی باسكرد و جەختی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی وەبەرهێنان و هەلەكان كە پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو ولات پتەوتر دەكات و بەرژەوەندی ئابووریش قووڵتر دەكات.