سەید حەكیم: رۆژی سەروەری عێراق هەلێكی گەورەیە بۆ پتەوكردنی تەبایی كۆمەلایەتی و یەكڕیزی نێوخۆیی
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە شاندێكی ڕێكخراوی (دروستكەرانی داهاتوو) كە بەسەرۆكایەتی كاك بێستۆن بوو، سەماحەتی گوێبیستی چالاكییەكان و دۆسێیەكانی ڕێكخراوەكە بوو و ڕوونیكردەوە كە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە سیستەمەی دیموكراتی گرنگی زۆری هەیە و پاڵپشتێكە بۆ دەزگای تەنیفزی.
سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر سەرپەرشتی و پاراستن لە بیرۆكەی نەخوازراو و ڕیگای هەڵە و ڕوونیكردەوە كە گرنگە رۆژی سەروەری عێراق بقۆزرێتەوە، كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئءەركی هاوپەیمانان لە نەهێشتنی داهش و تیرۆر، ئەوەش تەبایی كۆمەلایەتی و یەكڕیزی نێوخۆیی پتەوتر دەكات و و گوتیشی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان واتای ئەوەیە و بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عیراق چاكبووەتەوە و لەكۆل تیرۆر بوەتەوە.