سەید حەكیم: زیقار توانای كشتوكالی و نەوتی و پیشەسازی و گەشتیاری فراوانی هەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز حەیدەر غەنی پارێزگاری زیقار كرد، لەم دیدارە باس لە دۆخی خزمەتگوزاری و پرۆژە پەك كەوتوەكان و پاڵپشتی جوتیاران كرا.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر دابەزین بۆ نێو جەماوەر و پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە هاوڵاتیان و گوتیشی زیقار توانایەكی گەورەی لەڕووی كشتوكاڵی و نەوتی و گەشتیاری و پیشەسازی هەیە و داوای كرد وەبەرهێنەران ڕابكیشن بۆ ئەوەی ئەو هەلە بقۆزنەوە و وەبەرهێنان بكەن تا پێشكەوتنی زیاتر لەڕووی بیناسازی بە پارێزگایەكە بدات.