سەید حەكیم كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕێگا خۆشكەرە بۆ سنوورداركردنی چەك بەدەستی دەوڵەت بەپێی دیدی عێراق
لەكۆتایی رۆژی یەكەمی سەردانەكەی بۆ ئەنبار، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بەكۆمەڵێك كەسی دیار و ناسراو و بەهرەمەندی پارێزگاكە بە ئامادەبوونی ئەندازیار عومەر مشعان ئەلدەبووس، سەماحەتی گوتی هۆزەكانی ئەنبار درێژەی هۆزەكانی ناوچەكە و هەموو عێراقن و داوای كرد تیشك بخرێتە سەر لایەنی ئەرێنی و بە هاوسەنگی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكان بكرێت و بەرپرسیارێتی ئەوەی خستە ئەستۆی بەرپرسیاران و گوتی پەیداكردنی پاڵپشتی نێودەولەتی و هەرێمی بۆ حكومەت گرنگییەكی زۆر دەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تواناكانی ئەنبار بقۆسترێتەوە لەوانە غاز لەڕێگەی كێڵگەكانی غاز و غازی یاوەری بۆ بەدی هێنانی پێداویستی ناوخۆیی وپاشان هەناردنە كردنە دەرەوە، ئاماژەشی كرد كە ئەو توانایانە پێگەی عێراق لە نێو ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش بەهێزتر دەكات و پێگەی سیستەمی سیاسیش تۆكمە دەكات و جەختی لە یەكڕیزی نیشتمانی و ئیدارەی فرەیی و ڕێزگرتن لە تایبەت مەندییەكان و نەهێشتنی هەستیاری كررد لەنێوان پێكهاتەكان كە وەك پردێكن لەعێراق بەرەو ناوچەكە و جیهانیش..
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە رۆلی ڕەوتی خیكمەی نیشتمانی لە پارێزگاكانی غەربییە و هەرێمی كوردستان رۆڵێكی كۆمەلایەتی یە نەك سیاسی و ڕوونیكردەوەش كە حیكمە پاڵپشتی هێزە سیاسییەكان لەو پارێزگایانە دەكات و كار لەسەر پارەداركردنیان دەكات بۆ خزمەت كردنی خەڵكانی ئەو پارێزگایانە..
لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتی 30ی ئەیلوول پەیامێكی ناوخۆیی و دەرەكی هەیە، كاتێك ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق كۆتایی پێ دێت و داوای كرد لاپەڕەیەكی تازە بكرێتەوە لەگەڵ هەندێك لە ولاتانی هاوپەیمانێتی بە پەیوەندی دوو قۆڵی بەپێی پێویستی و بەرژەوەندی عێراق و ڕوونیكردەوە كە ڕیكەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هەمەچەشنە و سەرپۆشێكی سیاسی و یاسایی هەیە و دووپاتی كردەوەش كە پیویستمان بە ڕێكەوتنی زیاتر لەگەڵ ولاتانی دیكەش هەیە و جەختیشی كردەوە كە كۆتایی هاتنی كاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕێگا خۆشكەرە بۆ ئەوەی چەك سنووردار بكرێت و لایەنەكان وەڵامی ئەرینی بۆ ئەم بابەتە بدەنەوە..