سەید حەكیم: ئەنبار هاوبەشێكی سەرەكییە لە بنیاتنانی ئابوورییەكی عێراقی فرە و سەقامگیر
لەمیوانخانەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەڕێز هیت ئەلحەلبووسی لە پارێزگای ئەنبار، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی ئەنبار كەوت و لەم دیدارە باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان شێخەكانی ئەنبار لەسەردەمی مەرجەعیەتی ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)كرد لێرەش باس لەگرنگی پەیوەندی كردن بە هاولاتیان و نزیكبوون لە خەم و كێشەكانیان كرا.
سەماحەتی داوای كرد ڕێزگرتن هەبێت بێ خاوی و بێ باكی و گەورەكردن، جەختیشی كردەوە لەسەر مامەڵە كردن لەگەڵ ڕووداوەكان بە واقیعیەت و گوتیشی عێراق ئێستا لەڕووی دارایی دەناڵێنێت بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە
ئەوەش زۆترین زیانی پێ گەیاندووین و داوای دووپات كردەوە كە گرنگە دەروازەكانی ناردنە دەرەوەی نەوت فرەبكەین بە پشت بەستن بە بۆڕی سەر هەردوو دەریای سپی و دەریای سوور ئەوەش داهات زیاتر دەكات و پێگەی عیراق كاریگەر تر دەكات بەپێی ئەو بازاڕەی بە ئامانج دەگیرێت.
بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت لەڕێگەی چالاککردنی کەرتە بەرهەمهێنەرەکانی وەکو کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، پیشەسازی، وەبەرهێنان و تەکنەلۆجیای مۆدێرن کردەوە، هەروەها جەختی لە گرنگی هاوبەشی ئابووری بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان، مەرجدارکردنی ئەمەش بە بەردەستبوونی بڕیارێکی نیشتمانی، و هیوای خۆی دەربڕی کە حکومەت لە ڕێگاکانی چاکسازی ئابووریدا سەرکەوتوو بێت، هاوکات ڕوونیکردەوە کە ئەنبار گرنگە لە ڕێگاکانی گەشەپێدانی عێراقدا، لەبەر ئەوەی ئەنبار پارێزگارێکە کە خاوەنی توانای پیشەسازی و کشتوکاڵی و گەشتیارییە و سروشتێكی جوگرافی گرنگیشی هەیە کە بەشدارە لە بەهێزکردنی فایلی وزەدا.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم گوتی كۆتایی مانگی ئەیلوول عێراق دەكەوێتە بەرامبەر دوو شایستە یەكەم تەواو بوونی ئەركەكانی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی و گواستنەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی بە پەیوەندی ئابووری دووەمیش سنوورداركردنی چەكە بەدەست دەوڵەتەوە.