• سەید حەكیم: نەزانینی هەژمارەكان ڕكابەرییەكی تازەیە و زانینی تەكنەلۆژیا گرنگە بۆ باشكردنی ئابووری عێراق

    2026/ 10 /25 

    سەید حەكیم: نەزانینی هەژمارەكان ڕكابەرییەكی تازەیە و زانینی تەكنەلۆژیا گرنگە بۆ باشكردنی ئابووری عێراق


    بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیو محەمەد ساحب دەراجی وەزیری ئابووری كرد و سەماحەتی بەپێویستی زانی حكومەت لە گۆرانكارییە هەژمارییەكان كە بەخێرایی دەڕوات و قۆستنەوەی تەكنەلۆژیا بڕوات بۆ ئەوەی داهاتی نێوخۆیی زیاد بكات.

    سەماحەتی گوتی زاراوەی نەزانی ئێستا تەنها بۆ نەخوێندەوار و ئەو كەسانە بەكار نایەت كە نازانن بنووسن بەڵكۆ پاشكەوتن و نەزانینی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و هەژمارە ژمارەییەكانیش دەگرێتەوە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای ژمارەییەكان و بەداتا كردنی تازە و زیرەكی دەستكرد بۆ دیاری كردنی پرۆژە ئابووریەكان و دۆزینەوەی هەلی وەبەرهێنان و دیاریكردنی گرنگییەكانی كە ئەوەش بواری پلان دانان و وەبەرهێنان چالاكتر دەكات.
    لەكۆتاییدا وەزیری بەڕێز باسێكی ژێرخانی ژمارەیی لە عێراق كرد و ئاماژەی بەگرنگترین ڕكابەرییەكان دا كە ڕووبەڕووی ئەم كەرتە دەبێتەوە، بەتایبەتی سەلامەتی بەیاناتەكان و دووپاتی كردەوەش پێویستی بۆ چارەكردنی دەزگایەكی كامڵ بۆ ئەوەی ژێرخانی ژمارەیی پێ باشتر بكات و لەگەڵ پێشكەوتنی ئیستا بڕوات.

    Related News