• سەید حەكیم: دڵنیایی دان پێكهاتەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەسەركردنی كێشەی چەكی دەرەوەی دەوڵەت گرنگترین ئەو ڕكابەرییانەی كە پاش كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەپێش عێراق دایە

    2026/ 10 /22 

    سەید حەكیم: دڵنیایی دان پێكهاتەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەسەركردنی كێشەی چەكی دەرەوەی دەوڵەت گرنگترین ئەو ڕكابەرییانەی كە پاش كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەپێش عێراق دایە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، لە میوانخانەی شێخ ئەلبومحەمەدی بەڕێز و لەوێش لە میوانخانەی تایبەتی شیخ سەعد مەجید ئەلخەلیفە پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بو محەمەد هۆزەكانی دیكەی ناوچەكە كرد، سەماحەتی لەدەستپێكی قسەكانی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی حەكیم و هۆزەكانی بومحەمەدی كرد و ڕوونیكردەوەش كە ئیمامی حەكیم هەمیشە بە بایەخەوە سەیری پەیوەندی لەگەڵ هۆزەكان كردوە و ئەو بنەمایەش لە باپیرانەوە بۆ نەوەكان وەك میراتێك و كەلتوورێك دەمینێتەوە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد بە گرنگی ئەم پەیوەندییە بۆ ئەو چاکەیەی کە بەسەر وڵات و گەلدا دەهێنێت، هەروەها بۆ تێپەڕاندنی زۆرێک لە ئاستەنگەکان.
    بەرێزیان ڕایگەیاند کە عێراق بە ڕكابەری و ئاستەنگی گەورەدا تێدەپەڕێت لە ئەنجامی شەڕی ناوچەکە و ئەو دۆخە ناسەقامگیرییەی کە ناوچەکە شاهیدییەتی، ئەمەش پێویستی بەوەیە هەمووان هێزی خۆیان بەهێزتر بکەن و یەکێتی و یەکگرتوویی ناوخۆیی بپارێزن.
    .
    بەڕێز حەکیم جەختی لە پێویستی هاوسەنگی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی ناوچەکە و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان و پشتگوێ نەخستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هێنراون، ئەمەش دوای ساڵانی دژوار هات کە لەم ماوەیەدا عێراقییەکان قوربانیی گەورەیان دا.

    بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە خۆپیشاندان مافێکە کە دەستووری عێراق بۆ هەمووان گەرەنتی کردووە، هەروەها هۆشداریشیدا لەقۆستنەوەی خۆپیشاندانی داواکاری ڕەوای لەلایەن ئەو کەسانەی کە ئەجێندای تایبەتیان هەیە و دەیانەوێت دەستکاری ئاسایشی وڵات بکەن.
    .
    بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش عێراق دەخاتە بەردەم سێ تەحەدای بنەڕەتی:

    یەكەم: دڵنیایی كردنەوەی پێكهاتەكانە

    هیچ عێراقییەک، بە هیچ پاشخانێکی نەتەوەیی، ئایینی و تائیفی، نابێت هەست بە دڵەڕاوکێ بکات لە ڕۆیشتنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لێرەوە دەبێت یەکتر دڵنیا بکەینەوە و مافی هەمووان بپارێزین و بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە شێخەکانی خێڵ و نوخبەی خەڵک کە نوێنەرایەتی بناغە و پایەکانی کۆمەڵگا دەکەن، بەشێکی زۆر لە بەرپرسیارێتی لە ناردنی پەیامی دڵنیاکردنەوە و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە کاریگەرییەکی هەڵە لە ئەستۆ دەگرن..
    .
    دووەم: ڕكابەری ئەمنی 
    بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی وریابوون لە شانە تیرۆریستییە خەوتووەکان کردەوە، و سەرکوتکردنی هەریەکێک لە بزووتنەوەکانیان بە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و وشککردنەوەی ئینکوباتۆرە کۆمەڵایەتییەکانیان بە دڵنیاکردنەوەی هەمووان و ئاگادارکردنەوەیان لە مەترسی بزووتنەوەکانی گروپە تیرۆریستییەکان..
    مامەڵەکردن لەگەڵ چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت:سێیەم 
    سەماحەتی سەید حەكیم زەروورەتی درێژەدان بەم هەنگاوەی ڕوونکردەوە، بەمەرجێک هەموو ئەو کەسانە بگرێتەوە کە ئەم شتەیان هەیە و بەدی دێنن، هاوکات سوپاس و پێزانینی ڕۆڵی فراکسیۆنەكانی كرد لە ڕزگارکردنی خاک لە دەستی داعش، و قوربانیدانی گەورە لەو ئاراستەیەدا بەرز نرخاند.

    Related News