سەید حەكیم داوای بالادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی دەكات لەگەڵ خێراكردنی بڕیاردان لەسەر ئەو یاسایانەی پێشینەیە بۆ هاولاتیان
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز جەواد ساعدی ئەمنیداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنانی كرد كە بەیاوەری چەند سەركردەیەكی ڕەوتەكە ئامادەبوون، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و قۆناغی پاش كۆتایی هاتنی هاوپەیمانێتی دژی داعش و وەرگرتنەوەی سەروەری كرا.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر یەكڕیزی هەڵوێست و یەكگری ناوخۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕكابەرییانەی دەورەی عێراقیان داوە، بەتایبەتی ڕكابەری ئابووری و داواشی كرد كاری ئەمنی و هەواڵگری بەردەوام بێت بۆ ئەوەی داعش هەوڵی خۆ ڕێكخستنەوە نەدات، هەروەها سەماحەتی گرنگی ئەو سەردانانەی دووپات كردەوە كە لەنێوان هێزە سیاسییەكان هەیە بۆ ئەوەی دیدی هاوبەش سەبارەت بە دۆسێیە گەورەكان هەبێت و داوای كرد یاسا كرنگەكانی پەیوەستن بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان زوو بڕیاریان لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی كەمێك لە مەینەتییەكانی سەر شانی هاولاتی كەم بكریتەوە و دۆخی بژێویان باشتر بێت.