سەید حەكیم: پاراستنی دەستكەوتەكانی عێراق پێویستی بە یەكڕیزی نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی كاردانەوەی قەیڕانەكانی ناوچەكەیە
لەمیوانخانەی گەورەكانی ئەلعەرد لە كەربەلای پیرۆز و لە میوانخانەی ستار سافی ئەلعەرداوی، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بەكۆمەڵێك گەورە و شێخەكان و پایوە دیارەكانی پارێزگای كەربەلای پیرۆز، لەم دیدارە سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە كەربەلا دڵی ملیۆنەها كەسی لەسەرتاپای دونیا بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە و لەگەڵ كاریگەری لەسەر مێژووی عێراق لە شۆڕشی بیستەوە تا ڕاپەڕینی شەعبانی و گەیشتنی بۆ فەتوای جیهادی بەرگری ئیمام سەید سیستانی (سێبەری بمێنێت) كە لە كەربەلای پیرۆز دەستپێكرد و كەربەلای پیرۆزی بە چیرؤكی سەركەوتن وەسف كرد كە دەبێت پارێزگاكانی دیكەش وەك نموونە سەیری بكەن.
بەرێزیان خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان و ناڕەحەتیەکان، و پاراستنی عێراق و دەستکەوتەکانی، ئاماژەدان بەو شتانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرکەوتەی بووە، هەروەها ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی کرد، سەماحەتی عێراقی بە وڵاتە وەسفكرد كە زۆرترین کاریگەری ڕووداوەکانی ناوچەکە لە ئاستی ئابووریدا بەركەوتوە، هەروەها جەختی لەسەر پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە هەموو ئاستەکاندا بەدەست هاتوون، هەروەها هۆشداریی دا لە بەرفراوانبوونی قەیرانەکان لە ناوچەکەدا.
.
سەید حەكیم ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی دەوڵەت بەرامبەر بە فەرمانبەران، بەڵێندەران و جووتیاران، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە بەشداری کردووە لە بەردەوامبوونی سووڕی ئابووری، بەدەستهێنانی خۆراک و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دابینکردنی هەلی کار، و تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، و پێدەچێت کۆتایی بە مەلەفی شەڕەکە بهێنێت لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری جیهانی، لەنێویاندا وڵاتانی گەورە.
بەڕێز حەكیم داوای سەبرگرتنی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە کرد کە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی ڕەوایە، هەروەها هۆشداری لە ئەجێندا دەرەکییەکان دا کە خۆپیشاندانەکان دەقۆزنەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان و سەرپێچی لە شکۆمەندی دەوڵەت دەکەن و مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵک دروست دەكەن و دەیخەنە مەترسییەوە، داوا لە سەرکردە کۆمەڵایەتی و خێڵەکییەکان دەکات کە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن لە تێگەیشتن لە جددیەتی بارودۆخی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لە عێراق، جەختکردنەوە لەسەر ناردنی پەیامی دڵنیاکردنەوە لە نێوان پێکهاتەکاندا، و دەستپێکردنی ڕیتۆریکی ئارامیی و هاوکێشەی هاوبەشی، و هۆشداریدان لەوەی کە هەندێک کە کەمن، بەدوای گەڕاندنەوەی گوتارەکەدان، تائیفەگەری لە پێشەوە، متمانەی خۆی بە توانای عێراقییەکان دەربڕی بۆ لێبوردەیی یەکتر و نزیکبوونەوەی ڕیزەکان بۆ گەیشتن بە عێراقێکی سەربەخۆ و سەقامگیر و ئاوەدان...