• سەید حەكیم: وڵاتە گەورەكان پێویستە بەشداری بكەن لە كەمكردنەوەی پەرەسەندن و سەقامگیری ناوچەكە

    2026/ 10 /05 

    سەید حەكیم: وڵاتە گەورەكان پێویستە بەشداری بكەن لە كەمكردنەوەی پەرەسەندن و سەقامگیری ناوچەكە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت پێشوازی كرد لە بەڕێز ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵاتی دۆست كرا لەگەڵ بابەتی ئەكتیڤكردنی ئەو ڕیكەوتنانەی لەنێوان هەردوو ولاتی دراوسێ و دۆست ڕێكەوتنی لەسەر كراوە.
    سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە دەوڵەتێك بە قەبارەی توركیا بۆ عێراق و ناوچەكە گرنگە و دووپاتی كردەوە كە دەبێت وڵاتە گەورەكان ڕۆل لە كەمكردنەوەی پەرەسەندن و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە بگێڕێت، گوتیشی بۆچوونی عێراق پاش بەدەستهێنانی سەروەری كامڵ و كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش واتای ئەوەیە كە عیراق دۆخی باش بووەو ئەوەش بەڵگەیەكە لەسەر چاكبوونەوەی عێراق و جەختیشی كردەوە لەسەر كرانەوەی عێراق بەڕووی دەورووبەری هەرێمی و نێودەولەتی.
    لەكۆتایی دا باسی چارەسەری كێشەی چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەتی كرد و هەموو ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاد كە درا لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی تیرۆرستانی داعش و دووپاتی كردەوەش كە پێویستە چەكی دەرەوەی سنووری دەوڵەت چارەسەر بكرێت.

    Related News