سەید حەكیم: عێراق ساڵە سەختەكانی تێپەڕ كرد و ئێستا توانای بەڕێوەبردنی دۆسێی ئەمنی زیاتر بووە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پێشوازی لە بەڕێز باسم ئەلبەدری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كردو لەم دیدارە باس لە دۆخ ئەمنی و قۆناغی پاش رۆیشتنی هێزەكانی هاوپەیمانان و تێكشكانی تیرۆر كرا، سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە ئیستا تیرۆر هەڕەشەی پێ دروست ناكرێت، تەنها چەند چەتەیەك و گروپێك ماون، ئەوەش پێویستی بە چارەسەری ئەمنی هەیە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە مانای ئەمن مانایەكی گشتگیرە دەچیتە هەموو بوارەكانی ژیان و قۆناغەكانی، جەختیشی كردەوە لەسەر مەشق و پەرەپێدانی بەردەوام و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون بۆ ئەوەی بگەنە ئاستێكی كامڵ لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی دیكە بۆ ئەوەی ئامانج بپێكن، هەروەها ستایشی هەموو ئەو ئەركانەی كرد كە عێراقیان بەو رۆژە گەیاند پاش چەندین ساڵی سەخت كە عیراقییەكان بەسەریان برد، دواشی كرد هەماهەنگی ئەمنی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ركابەرییە هاوبەشەكان.