• سەید حەكیم: یەگرتن و قبوولكردنی جیاوازییەكانی یەكتری و گفتوگۆی عێراقییەكان ڕێگا چارەیە بۆ پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكان

    2026/ 09 /09 

    سەید حەكیم: یەگرتن و قبوولكردنی جیاوازییەكانی یەكتری و گفتوگۆی عێراقییەكان ڕێگا چارەیە بۆ پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكان


    لەتەكیەی عەلییەی قادری سەماحەتی شێخ بدرەدین شێخ محەمەد زراری لە شاری هەولێر بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، گوتی ئیسلام ئاینێكە سەرچاوەكەی لە سەلام هاتووە واتای ئاشتی و خۆشەویستی و شاردنەوەی عەیبەكانی بەرامبەر و لێبوردنی هەڵەكانیان و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ هەمووان لە ئەندامانی ئەم وڵاتە و باسی پەیوەندی مێژوویی بنەماڵەی حەكیمی لەگەڵ گەلی كورد كرد بەتایبەتی كاتێك شێخ موحسن ئەلحەكیم شەڕی كوردی بە فەتوایەك حەڕام كرد.

    سەماحەتی ئاماژەی بە دەرئەنجامە سەختەکانی ئیمامی حەکیم و بنەماڵەکەی و قوتابخانەی ئایینی لە نەجەف کرد لە ئەنجامی ئەم هەڵوێستە، کە بەشداربوو لە یەکخستنی عێراقییەکان بە هەموو مەزهەب و پاشخانەکانەوە، هەروەها بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی یەکڕیزی و قبوڵکردنی بۆچوون و دیدگای جۆراوجۆر کردەوە، هەروەها کۆبوونەوە و دیالۆگی وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی گەلی عێراق بە هەموو فرەچەشنییەکەیەوە لەبەرچاو گرت،بەڕێزیان خۆشەویستی خۆی بۆ گەلی کورد دەربڕی و بە میراتێک لە باوک و باپیرەوە وەسفی کرد و وەك ئەرکێک لە ئەستۆی کوڕ و نەوەکانیدا وەسفی کرد و داوای کرد نەوەکانی داهاتوو ئاگاداربکرێنەوە لە بەهای پەیوەندی مێژوویی نێوان عەرەب و کورد...
     

    Related News