• سەید حەكیم: بەسەركردنەوەی كەلتووری عێراق و شوێنە مێژووییەكانی پەیوەندی نێوان رۆڵەكانی باش دەكات

    2026/ 09 /09 

    سەید حەكیم: بەسەركردنەوەی كەلتووری عێراق و شوێنە مێژووییەكانی پەیوەندی نێوان رۆڵەكانی باش دەكات


    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای هەولێر، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیماتێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت بە یاوەری پارێزگاری هەولێر بەڕێز ئومێد خۆشناو سەردانی قەڵای مێژوویی هەولێری كرد لەگەڵ بازاڕەكانی دەوروبەری و لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گوتی سروشتی سەردانەكەم بۆ هەرێمی كوردستان مۆركێكی كۆمەلایەتی هەیە و ئامانج لەوەش بەردەوامی پەیوەندییەكانە لەنێوان رۆڵەكانی یەك گەل و بەسەركردنەوەی كەلتوور و شوێنە مێژووییەكانیەتی.
    سەماحەتی حەكیم هیوای دەربری كە كابینەی حكومەت تەواو بكرێت و باسی گرنگی سنوورداركردنی چەكی بۆ دەستی دەوڵەت كرد لەڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن، هەروەها داواشی كرد كێشەهەڵپەسێردراوەكان بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكریت.

    Related News