• سەید حەكیم پێشوازی لە حەلبووسی دەكات و پاڵپشتی كردنی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو و پێكهێنانی حكومەت و پتەوكردن كامڵبوون لە نێو دەستەلات دووپات دەكاتەوە

    2026/ 05 /02 

    سەید حەكیم پێشوازی لە حەلبووسی دەكات و پاڵپشتی كردنی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو و پێكهێنانی حكومەت و پتەوكردن كامڵبوون لە نێو دەستەلات دووپات دەكاتەوە

     

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز هەیەبەت ئەلحەلبووسی سەرۆك پەرلەمان و كۆمەڵێك لە كوتلەی تەقەدوم كرد و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.

    سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی شایستە دەستوورییەكان و پالپشتی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپیڕدراو عەلی زەیدی لە ئەركەكەی كە پێكهێنانی حكومەت و بەڕیوەبردنی عێراقە لە قۆناغی داهاتوودا، هەورەها داوای كرد سوود لەو كاتە وەربگرن كە ماوە بۆ ئەوەی كابینەی وەزاری بە زووترین كات پێك بهێنرێت.

    هەروەها سەماحەتی حەكیم داوای لە كوتللە سیاسییەكان كرد كە پاڵپشتی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بۆ سەرۆكوەزیرانی تازە ڕاسپێردراو بقۆزنەوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە رۆڵێكی گەورەی دەبێت لە پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون..

    Related News