• سەید حەكیم و عامری پابەندبوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و بانگەشە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و سەقامگیری ناوچەكە دووپات دەكەنەوە

    2026/ 04 /26 

    سەید حەكیم و عامری پابەندبوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و بانگەشە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و سەقامگیری ناوچەكە دووپات دەكەنەوە

     

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری ئەمنیداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی تازە كرا. 

    سەماحەتی جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان و تێپەڕنەکردنی ئەو کاتانە کرد، هەروەها داوای پاراستنی یەکڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و ڕوونیکردەوە کە چوارچێوەکە لە ماوەی ڕابردوودا رۆڵێكی سیاسی گرنگی گێراوە..

    هەروەها جەختی لەسەر پێویستی نوێنەرایەتی گەورەترین پێکهاتە کردەوە، وەک شایستەی خۆی و بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی بۆ هەموو گەلی عێراق بەدی بهێنێت
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە، كە گرنگە شەڕی بەردەوامی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بوەستێنرێت بۆ ئەوەی ناوچەكە بۆ پەرەسەندنی زیاتر نەخلیسكێت، داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردكە بەپرسیارێتی خۆی بەرامبەر ئەو ململانێیە لە ئەستۆ بگرێت كە كاردانەوەكانی باڵی بەسەر هەموو ناوچەكە و جیهانیش كێشاوە.
     

    Related News