• سەید حەكیم لەدیوانی بەغدا داوا دەكات لاوان پارەدار بكرێن و بڕیاری سیاسی یەلایی بكرێتەوە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری لە نێو ڕكابەری هەرێمی پەرەسەندوودا

    2026/ 04 /25 

    سەید حەكیم لەدیوانی بەغدا داوا دەكات لاوان پارەدار بكرێن و بڕیاری سیاسی یەلایی بكرێتەوە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری لە نێو ڕكابەری هەرێمی پەرەسەندوودا


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك نوخبە و خەڵكی بەهرەمەندی لاوان لە چوارچێوەی چالاكییەكانی دیوانی بەغدا، گوتی كە عێراق بە دۆخێكی زۆر تایبەت تێپەڕ دەبێت لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و دووپاتی كردەوە كە نوخبە پەیوەستە بە زانینی ئەوەی ڕوودەدات، هەروەها دەبێت توانای هەبێت لە دیاریی كردنی هەڵوێستی و بەرگریكردن لێی بە ئیرادەوە.

    سەماحەتی بانگەوازی كرد بۆ دیاریكردنی خواستەكان بەپێی ئەوەی ڕێگای تێدەچێت كە بكرێت و ڕوونیشیكردەوە كە ئەوە دەبێت بێ نائومێدی و بێ تاقەتی ئەنجام بدرێت.

    سەید حەکیم باسی لە دۆخی گۆڕەپانی ناوچەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتۆتە بەر بۆردومان و سەرکردەکانیشی لە کاتێکدا کراونەتە ئامانج کە دانوستان بەڕێوە دەچوو ،هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شەڕ لە نێوان هەردوولادا هاوسەنگ نەبووە و  ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێران و هەروەها پێکەوەژیانی ناوخۆیی کرد.

     بەڕێز جەختی لەوە کردەوە کە لێدوانەکانی دەسەڵاتی باڵای ئایینی داوای خستنەگەڕی هەموو تواناکان دەکات بۆ وەستاندنی شەڕ شانبەشانی میدیا و کۆمەڵایەتی و فریاگوزاری و پشتیوانی مرۆیی..

    لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی ناوخۆیی بەڕێز سەید حەکیم ڕوونیکردەوە کە سیستەمی سیاسی لەعێراقدا بەپێی پرەنسیپی پەرلەمان پشت بەفرەیی دەبەستێت کەچی لەبڕیاردان تووشی گرفت دەبێتەوە و پشت بەلێکتێگەیشتنی نێوان کوتلە و پێکهاتە سیاسییەکان دەبەستێت.

    سەماحەتی تەئکیدی لەوە کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە کەسایەتییەک و زیاتر لە کاندیدێکی پێشکەش کردووە و ئەوەش لە ڕێگەی زیاتر لە میکانیزمێکەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لە ماوەی دەستووری ماوە. داواشی کرد بواری کاری سیاسی بگۆڕدرێت بەشێوەیەک کە پرۆسەی بڕیاردان ئاسانتر بکات.

    سەماحەتی ڕوونیشیكردەوە كە عێراق بەشێوەیەگی گەورە بەهۆی پەرەسەندنی دۆخی ناوچەكە زیانی پێدەگات لەبەر ئەوەی ئابووری ولات پەیوەستە بە نەوت بۆیە داوای كرد ڕێگاكانی هەناردەكردنی نەوت فرە بكرێت بۆ ئەوەی زیانی دارایی گەورە نەكەین.

    سەید حەكیم داواشی کرد ڕۆڵی عێراق لەناوچەكەدا بگەڕێتەوە لەڕێگەی کرانەوەی بەڕووی هەموواندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هەروەها بۆ بنیاتنانەوەی گوتاری سیاسی و میدیایی بەرامبەر ژینگەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.

    سەبارەت بە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ، بەڕێز حەکیم ڕوونیکردەوە کە لە ڕووی پرەنسیپەوە پێویستی بە بنیاتنانەوەی کەسایەتی گەنجانی عێراق هەیە بەپێی بنەما و بەها نەتەوەییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا، چەند تێبینییەكی گرنگ هەن کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن، لە سەرووی هەموویانەوە کات، وردەکارییەکانی داواکاری و لێکۆڵینەوەی ژیرانە بۆ دۆخەكە.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە لاوان پارەدار بكرێن و بڕوا بەتواناكانیان بكرێت و  ئەزموونی دیموكراسی مەكتەبی سیاسی رەوتی حیكمەی وەك نموونەیەك هێنایەوە كە پەیڕەوی بكرێت.

    Related News