السيد الحكيم يستقبلسەید حەكیم پێشوازی لە عامری دەكات و جەخت لەسەر پێكهێنانی حكومەت و راگرتنی شەڕی ئێران دەكات العامري ويشدد على تشكيل الحكومة ووقف الحرب على إيران
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشواڤی لە بەڕێز هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كرد و لەم دیدارە باس لە تازەترین پێشهاتی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ رۆلی عێراق لەم قۆناغەدا، هەروەها شایستە دەستوورییەكان دووپات كرایەوە ئەویش بە هەلبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
هەروەها سەید حەکیم جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی کردەوە و ستایشی ئاستی کاردانەوەی جەماوەری کرد بۆ یارمەتیدانی گەلانی موسڵمان لە لوبنان و ئێران و بانگەوازی خۆی بۆ وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە و هۆشداری دا لە فراوانبوونی شەڕ و بڵاوبوونەوەی کاریگەرییەکانی لە دەرەوەی سنووری ئێستای، هەروەها گوتیشی دەبێت دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.