سەید حەكیم گرنگی یەكڕیزی و سەرپەرشتیكردنی توانای لاوان دووپاتدەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز یاسر مالكی سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسای پەرلەمانی كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پێویستی یەكڕیزی و خۆڕاگری نیشتمانی بەڕووی ڕكابەرییەكان.
سەید حەكیم داواشی كرد سروشتی كۆمەڵگەی ئێستا بخوێنرێتەوە لەسایەی ئەو ڕاپۆرتانەی كە بڵاودەكرێنەوە و ئاماژە دەكەن كە كۆمەڵگەی عێراقیی تازەیە و جەختی كردەوەش لەسەر پێویستی سەرپەرشتی لاوان و پارەداركردنیان و دابین كردنی هەلی كار بۆیان و دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە كەرتی تایبەت ئەكتیڤ بكرێت بۆ ئەوەی ئەو لاوە بەتوانایانە وەربگرن و شوێنیان بۆ بكەنەوە.
.لەكۆتاییدا سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێز عەلی زەیدی لە ڕێرەوی گەشەپێدان و چاكسازی دووپاتكردەوە بەتایبەتی لە نەهێشتنی گەندەڵی و سنووداركردنی چەك بۆ دەستی دەوڵەت لەڕێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن.