سەید حەكیم لە میوانخانەی شێخ زیاب عەجیل خبرێبت چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەنبار دەكەوێت
لەشاری ڕەمادی سەنتەری پاریزگای ئەنبار و لە میوانخانەی جەنابی شێخ زیاب عەجیل ئەلخرێبیت، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی نیشتمانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكاین ئەنبار و بەڕێز حەكیم لەم دیدارە ئاماژەی كرد كە پەیوەندی مێژوویی لەسەردەمی مەرجەعیەتی ئیمام محسن حەكیمەوە بەتینە و گوتیشی ئامانجی ئەو سەردانە كۆمەڵایەتی یەو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی و یەكڕیزی نیشتمانییە، هەروەها بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ دادگایی كردنی ئاشكرای گەورە گەندەلان و بەردەوامی لە نەهێشتنی گەندەڵكاران.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە ئەنبار وێستگەیەكی كامڵبوونە لەنێوان عێراق و ناخی عەرەبییەوە و دووپاتی كردەوەش كە ئەوە بەهایەكی زیاتر بە ئەنبار دەدات، هەروەها ولەگەڵ ئەو توانایەی ئەو پارێزگایە لەخی گرتووە لەڕووی ئابووری و قووڵی هۆزەكانی و ئاماژەی كرد كە عێراق هەوڵ دەدات بەرهەمی نەوتی و پانتایی هەناردە كردنی فراوان بكات، ئەوەش ئەنبار وا لێدەكات ببێتە سەنتەرێك بۆ هەناردەكردنی مەوت بۆ ولاتانی عەرەبی و كەناراوەكانیان.
. بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەکان هەلی کار دەڕەخسێنن کە پارێزگاکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بوژانەوە، هەروەها ئاماژەی بە ناڕەحەتیەکانی هەڵبژاردنی حکومەت کرد، هەروەها ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات كە دیاردەیەکی ناوازەیە لە سەردەمی ئێمە و ناوچەکەماندا، سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە ڕكابەری ئێستا ركابەری ئابوورییە، لە کاتێکدا ركابەرییەكانی پێشوو ئەمنی و کۆمەڵایەتی بووە، هەروەها داوای بەرەو پێشبردنی واقیعی ئابووری كرد و هیوای خۆی دەربڕی کە سەرۆک زەیدی پێشکەوتنێک لە مەلەفی ئابووریدا بەدەست بهێنێت بە چالاککردنی کەرتی تایبەت و جوڵاندنی چەرخی بەرهەمهێنان، هاوکات جەختی لەسەر دروستکردنی بەدیل و دابینکردنی هەلی کار دور لە دەوڵەت کردەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بەرزكردنەوەی سەقفی بەرهەمهێنان پێویستی بە وەبەرهێنانی گەورە هەیە، ئەوەش پێویستی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكان هەیە بۆ ئەوەی ئەم ئامانجە بەدی بهێنێت، جەختیشی كردەوە لەسەر سەقامگیری عێراق كە دەروازەیەكە بۆ چوونە ناوەوەی سەرمایە و بەمەش پاڵپشتی عێراق بۆ بەدی هێنانی هاوبەشی لەڕێگەی تێكەڵبوون.