سەید حەكیم داوای دەركردنی یاسای پەیوەست بە پێداویستی رۆژانەی هاولاتیان دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكان، پێشوازی لە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی پارتی ئەساس كرد، لەم دیدارە باس لە پێكهاتنی حكومەتی تازە كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە پیویستە ئەندامانی كابینەی حكومی تازە كەسی بەهرەمەند و شایستە و پاك و ئیداری بن بۆ ئەوەی بتوانین ئەو قۆناغە سەختەی ئیستا تێپەڕ بكەین.
هەروەها بەڕێزیان داوای دەرکردنی یاساکانی ڕاستەوخۆ و پەیوەستی بە پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان کرد،هەروەها جەختی لە گرنگی بەهێزکردن و بەدامەزراوەییکردن و ڕێکخستنی کارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت هاوشانی هێزە سیاسییەکانی دیکە دەستکەوتەکان بپارێزێت و ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە...