سەید حەكیم و خەزعەلی تازەترین پێشهاتی سیاسی و هەرێمی تاوتوێ دەكەن
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی لە شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی ڕەوتی عەسائب ئەهلی هەق كەوت.
لەم دیدارە باسی چەندین دۆسێی ئێستا كرا لەپێش هەموویان پێشهاتە سیاسییەكان و تەواوكردنی كابینەی وەزاری، هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە بەردوام بن لە ڕاوێژكردنی سیاسی بۆ پاڵپشتی حكومەتی برا عەلی زەیدی بۆ ئەوەی چاكسازییەكانی خۆی ئەنجامبدات و ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببێتەوە.
بەشداربووان جەختیان لە گرنگی بەکارهێنانی ئەم قۆناغە کردەوە بۆ دەستپێکردنی چارەسەرە ئابوورییە کاریگەرەکان کە ئابووری نیشتمانی هاندەدەن و سەرچاوەکانی هەمەچەشن بکەن، لەگەڵ گرنگیدان بە چالاککردنی کەرتە بەرهەمدارەکان و بەرزکردنەوەی سەرچاوەکانی داهات، جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی پێگەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا کردەوە.
لەسەر ئاستی هەرێمیش هەردوولا گەشبینییان دەربڕی بەوەی کە ڕاوێژکارییە بەردەوامەکانی ناوچەکە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی بەردەوام و دادپەروەرانە کە سەقامگیری بگەڕێنێتەوە و ڕێگری لە پەرەسەندن بکات، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە ناوچەكە بەرگەی گرژیی زیاتر ناگرێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی جیهانی و بەرژەوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان دەبێت...