بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و سەماحەتی سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوون بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازە و یەكلایی كردنەوەی شایستە دەستوورییەكان و دووپاتی كردەوەش كە دەبێت حكومەتەكە گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراقەوە بكات بەهەموو پێكهاتەكانییەوە و دەبێت ڕكابەری ئابووری وجیهانی و دارایی لەپێشینەی كارەكانی بێت..
سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بانگەشە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و بەدی هێنانی ئاشتی لە ناوچەكە بكرێت و هۆشداری دا لە گەمژەیی پەرەسندنی دۆخەكە و كاریگەری لەسەر ئەمنی ناوچەكە و جیهانیش و داواشی كرد ڕێگەی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان پەیڕەوی بكرێت..