سەید حەكیم پاڵپشتی جوتیاران و سەرفكردنیشایستەكانیان دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات بڕیاری تازە بۆ پتەوكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی دەربچێت
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی كۆمەڵەی جوتیارانی عێراق كرد ، كە بەسەرۆكایەتی شێخ عیماد ئەلبدێری بوو بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێكی مەكتەبی تەنفیزی ، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە جووتیاران ڕووبەڕووی بووینەوە لە خۆپیشاندانەكان لەلایەن ئەوەوە ڕەتكراوەیە و بە باشی زانی سەرجەم شایستەكانی خۆیان لە كاتی پێویست بەدەست بگات.
بەڕێز حەكیم تەئکید لەوە دەکاتەوە کە ئەمە ئەرکێکی حکوومەتە و کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ بەردەوامی پرۆسەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، چونکە دابەشکردنی مافەکان لەکاتی خۆیدا کشتوکاڵ دەکاتە پرۆسەیەکی قازانج بەخش و جووتیاران هاندەدات لە زەوییەکەیدا وەبەرهێنان بکات.
سەماحەتی گرنگی پالپشتیكردنی نرخەكانی دووپات كردەوە و بەباشی زانی نرخی باش پێشكەش بە بەرووبوومە كشتوكاڵییەكان بكرێت و وەرگرتنی ئاسان بێت لەگەڵ بایەخی زۆر بە كێڵگە بچووكەكان و سەید حەكیم داواشی یاسای نوێ تەشریع بكرێت كە پەیوەست بێت بە جوتیاران و باشترین تۆ و سەمادی پێویستیان پێ بدریت بۆ ئەوەی لە كتشوكاڵدا سەركەوتووبن.