سەید حەكیم چاوی بە بافل تالەبانی دەكەوێت و پەلەكردن لە جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان و پەیڕەوكردنی زمانی گفتوگۆ بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەكە دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی دەكەویت بە بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و شاندی یاوەری و لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە..
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن بۆ یەكلایی كردنەوەی شایستە دەستوورییەكان و لەسەرووی هەموویان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت و جەختیشی كرد لەسەر زاڵكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەت و دووپاتی كردەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بەوەیە هەموو هەوڵەكان یەك بخرێن بۆ ئەوەی سەقامگیری پارێزراو بێت و بەرەو قۆناغێك لە سەقامگیری بەردەوام هەنگاو بنێین.
سەید حەكیم داوای كرد گفتوگۆ ببێتە ڕێگا چارە بۆ نەهێشتنی كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی باڵای ولات و گەلەكەی، هەروەها دووپاتی كردەوە جارێكی دیكە كە پێشوازی لە بریاری ڕاگرتنی شەڕ لە ناوچەكە دەكات و بەگرنگی دەزانێت كە شەڕ بوەستێت و بەگفتوگۆ و دانوستان بگەنە ڕیكەوتنێك كە سەقامگیری جارێكی دیكە بۆ ناوچەكە بگەڕێنێتەوە.