سەید حەكیم لە كۆمەڵەی پزیشكی عێراقی: واقیعیەتی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراقە من الجمعية الطبية العراقية: الواقعية السياسية وحفظ الاستقرار أساس حماية مصالح العراق
لەشەوێكی رەمەزانی كە كۆمەڵەی پزیشكی عێراقی ڕێكیخستوە، سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە دیداری بەهرەمەندەكامی كەرتی پزیشكی و لەگەڵ ئەوان پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەی تاونوێ كرد.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق لەنێوەندی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەیە كە لەم ماوەیە ناوچەكەی پێیدا تێدەپەڕیت و جەختی كردەوە كە شكۆی عێراق لەشكۆی گەل و ئەمن و ئاسایشەكەیەتی و پێویستە بەرژەوەندییە باڵاكان پارێزراو بن بەپێی دانایی و مامەڵەی ئەرێنی لەگەل سەرجەم ڕكابەرییەكان.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕیالیزم و واقیعیەتی سیاسی باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنی وڵاتان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکانیان لەبەرچاو بگیرێت و جەختی لەسەر پێویستی پاراستن و بنیاتنانی سەقامگیریی ئێستای عێراق کردەوە، هەروەها داواشی کرد یاسای پەیوەست بە کەرتی تەندروستی و پیشەی پزیشکی هەمواربکرێتەوە بەجۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لەچالاککردن و هاندانی کەرتی تایبەت و گۆڕینی بۆ ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش لەهەمان کاتدا پاڵپشتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی كارمەندانی ئەو كەرتە گرنگەی دووپات كردەوە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گوتی كە كەرتی تایبەت بۆ باشكردنی كەرتی گشنی بەشدارە ئەوەش فشاری سەر ئەو كەرتە كەمتر دەكاتەوە.