• سەید حەكیم لەگەڵ هەتیوەكان بەربانگی رەمەزان دەكاتەوە و دووپات دەكاتەوە كە كەمكوڕی راستەقینە لە بیرو هەڵس و كەوتە

    2026/ 02 /27 

    سەید حەكیم لەگەڵ هەتیوەكان بەربانگی رەمەزان دەكاتەوە و دووپات دەكاتەوە كە كەمكوڕی راستەقینە لە بیرو هەڵس و كەوتە

    لەیەكێك لە ماڵەكانی هەتیوان لە بەغدا، لە ئێوارە خوانێكی رەمەزانیدا كە لەسەر شەرەفی ئەوان سازكرا، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لێكردن و دڵخۆشی خۆی پیشانداو ڕوونیكردەوە كە مانگی رەمەزان مانگی میوانداری خودایی گەورەیە.

    سەماحەتی روونیكردەوە كە خودای گەورە وا دەكات هەناسەكانمان ببێتە تەسبیحات لەو مانگە پیرۆزەو خەویش ببێتە پەرستن و داوای كرد ئەو كەشە پڕ ئیمانە بقۆزنەوە بە نزاكردن و نزیكبوونەوە لە خودای گەورە.

    سەید حەكیم ستایشی ورەی بەرزی هەتیوەکانی کرد و ڕوونیکردەوە کە خوای گەورە و پایەبەرز قەرەبووی ئەو شتانە دەکاتەوە کە وەریدەگرێت بە شتێکی گەورەتر، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کەمئەندامی ڕاستەقینە کەمئەندامی بیرکردنەوە و ڕەفتارە نەك كەموكوڕی جەستە، هەروەەها داوای كرد هیوا و گەشبینی و متمانە بە خوای گەورە و پشت بەستن بە خوای گەورەی كرد و جەختی لەسەر گرنگی خاوەن ئیرادەی بەهێز كردەوە...

    Related News