سەید حەكیم ئامادە بەربانگ لەگەڵ كۆمەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەغدا دەكات و دەڵێت :
سەید حەكیم ئامادە بەربانگ لەگەڵ كۆمەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەغدا دەكات و دەڵێت : ئیرادە كلیلی ڕكابەرییە و دەرۆین بۆ ئەوەی یاسایەك بۆ پاراستنی مافی خاوەن پێداویستی تایبەت بچەسپێنینيم من إفطار تجمع ذوي الإعاقة في بغداد: الإرادة مفتاح التحدي ونمضي لتعديل قانون ذوي الإعاقة دعماً لحقوقهم
لەكۆمەڵگەی چاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە بەغدا، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەربانگی لەگەڵ كۆمەڵێك لە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كردەوە و پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لێكردن.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە مانگی رەمەزانی پیرۆز مانگی میوانداری خودایە بۆ بەندەكانی و دووپاتی كردەوە كە ئیرادە كلیلی مرۆڤە و ئامێرە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەختی و ركابەرییەكان، لێرەش فەلسەفەی بەرۆژوو بوون بەرجەستەی ئەو دۆخە دەكات.
بەڕێز حەكیم داوای بەشداری چالاکانەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد لە بەدواداچوونی پێداویستییەکانی ئەم توێژە و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەوان نوێكردەوە و هەروەها بەڵێنی دا وۆرکشۆپی تایبەت بۆ هەموارکردنی یاسای کەمئەندامان بە هاوکاری بەرپرسان و لیژنەی پەرلەمانی پەیوەندیدار ساز بكات.