سەید حەكیم لە دیداری كوتلەی سادقون داوای هەماهەنگی لە هەڵوێستی فڕاكسیۆنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات بۆ یەكلایی كردنەوەی شایستە دەستوورییەكان و چارەسەری ڕكابەرییە ئابووریەكان لە عێراق
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە كوتلەی سادقون بە ئامادەبوونی فراكسیۆنی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی
لەم دیدارە سەماحەتی گرنگی هەردوو كوتلەكە و تەواوی فراكسیۆنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لە دیمەنی سیاسی و سەقامگیری ولات خستە ڕوو، داواشی كرد هەماهەنگی لە هەڵوێستەكان هەبێت لە بڕیاری سەرەكی كە پەیوەستە بە بەرژەوەندی هاولاتیان و بنیاتنانی دەوڵەت و دروستكردنی بڕیاری سیاسی لەگەل ئەكتیڤكردنی چاودێری كردن.
بەڕێز حەكیم سروشتی گۆڕەپانی سیاسی و پەرەسەندنەکانی ڕوونکردەوە و جەختی لە گرنگی یەکلاییکردنەوەی مافەکانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت كردەوە لەگەڵ گرنگیدان بە بەرژەوەندیی گشتی و زاڵكردنی بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکاندا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە بەشێکە لەو بەڵێنانەی کە کوتلە سیاسییەکان بە هاوڵاتیانیان داوە...
هەروەها دووپاتی كردەوە کە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری دەبێتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خەرجی گشتی و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بنەڕەتی کرد کە ببێتە هۆی هاندانی کەرتی بەرهەمهێنان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و هەمەچەشنکردنی ئابووری نیشتمانی..