سەماحەتی سەید حەكیم چاوی بە موحسن مەندەلاوی دەكەوێت و گرنگی زاڵكردنی بەرژەوەندی گشتی و گۆڕینی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بۆ كاری واقعی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانێتی ئەساس كرد و لەم دیدارە بیروڕا لەسەر پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا وباس لە شایستەكانی هەلبژاردنەكان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو قەیرانەی ئێستا تیپەڕ بكرێت بە زاڵكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتی و جەختیشی كردەوە كە پێویستە بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بۆ بەرنامەی واقیعیانە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی گۆرانكاری لەسروشتی دۆخی عێراق دروست بكەین،بە پیل داواكاری هاولاتیان بچین.
هەروەها ئاماژەی كرد، كە عێراق ئێستا ڕووبەڕووی ركابەری ئابووری دەبێتەوە كە پەیوەندی بە هەڵبەز و دابەزی نرخەكانی نەوت هەیە و چارەسەریش ئەوەیە كە كەرتەكانی بەرهەم هێنان بە جووڵە بخەینەوە رۆڵی كەرتی تایبەت ئەكتیڤ بكەین بەوەی كە فرەیی لە سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی بكەین.