• سەید حەكیم پاڵپشتی عێراق بۆ كۆماری لوبنان دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات دەست درێژییەكان بوەستێنرێت و هەماهەنگی پتەتر بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ناوچەكە

    2026/ 02 /16 

    سەید حەكیم پاڵپشتی عێراق بۆ كۆماری لوبنان دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات دەست درێژییەكان بوەستێنرێت و هەماهەنگی پتەتر بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ناوچەكە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆیان لە بەغدا چاوی بە خەلیل عەبدوڵلا باڵیۆزی لوبنان لە عێراق كەوت .

    لەم دیدارە بەڕیز حەكیم پێشوازی لە بەڕێز باڵیۆز كرد و هیوای بۆ ئەو نێردەی ولاتەكەی خواست كە سەركەوتوو بن لە كارەكانیان و باسی قوولی پەیوەندی هەردوو كەلی دۆست وبرای كرد و گوتی عێراق لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی پاڵپشتی لوبنانە و سەماحەتی سەركۆنەی بۆردومانی بەردەوامی سەر لوبنانی كرد و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی خۆی هەلبگرێت و ئەو هێرشانە ڕابگرێت و جەختیشی كردەوە كە كە گرنگە ناوچە وێرانكراوەكان ئاوەدان بكرێنەوە و خەڵكاین ئاوارەش بۆ شوینی خۆیان بگەڕێنەوە، دووپاتیشی كردەوە  كە عێراق لەگەل برایانی دەوەستێت و هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكان دەدات لە هەموو بوارەكاندا.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد هەماهەنگی هەبێت سەبارەت بە دۆسێیە ستراتیژییەكان و جەختیشی كردەوە كە پێویستە ڕووبەڕووی هزری توندرە ببنەوە و لە شانە تیرۆریستە خەوتوەكان بدرێت لەهەر شوێنێك بن بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە پارێزراو بێت.

    Related News