سەید حەكیم پێویستی فراوانكردنی گفتوگۆی نیشتمانی و پتەوكردنی لێك تێگەیشتن بۆ یەكلایی كردنەوەی شایستە سیاسییەكان و سەقامگیری ئابووری دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی جووڵە بەردەوامەكانی، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئاراس حەبیب ئەمینداری گشتی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، دوای ئەو گۆڕانكارییانەی ئەم دواییە ڕوویاندا.
لەم دیدارە باسی دۆسێی شایستەكانی هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی تازە كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە پانتایی زیاتر بە گفتوگۆ بدرێت و لێك تێگەیشتنی نیشتمانی هەبێت بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان بۆ ئەوەی گەرەنتی سەقامگیری سیاسی بكرێت و بەژەوەندییەكانی ولاتیش پارێزراو بێت، سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەیپێویستە لەپێش هەر شتێكی دیكە بێت و جەختیشی كردەوە كە گرنگە ئیدارەداین ئەو قۆناغە بەڕووحیەتێكی پڕ بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت.
لە دیدارەكە گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر واقیعی ئابووری بەخۆوە بینی، کە تێیدا سەید حەكیم داوای وەبەرهێنانی تواناکانی دەوڵەتی بۆ زیادکردنی داهات و سنوورداركردنی خەرجییەکان و گرتنەبەری دیدێکی ستراتیژی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان كرد لەسەر بنەما و پرۆگرامی تۆكمە.
بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی چالاککردنی کەرتی بەرهەمهێنان کردەوە لەوانە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و کارکردن بۆ دوورکەوتنەوە لە پشت بەستن بە یەك داهات كە نەوتە و پاراستنی ئابووری عێراق لە نرخی كاریگەری هەڵبەز و دابەزی نرخەكانی نەوت..