• سەید حەكیم پێویستی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و پتەوكردنی یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 02 /14 

    سەید حەكیم پێویستی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و پتەوكردنی یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشواوی لە كۆمەڵێك برای رەسەن و خۆشەویستانی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) كرد.

    لەم دیدارە سەماحەتی گوتی: شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) خاوەن دیدێكی باش بوو كە هەڵوێستی هەبوو و پاڵپشتی هەقی دەكرد بەهەر شێوەیەك بوایە و داوای لە خۆشەوبستانی شەهید میحراب كرد كە نەوەكانی داهاتوو بە پرۆژەی شەهید میحراب ئاشنا بكەن، هەروەها رۆڵبی ئەو لە پەروەردەكردنی نەوەكانی رەوتەكە بزانن.

    سەید حەكیم سروشتی گۆڕەپانی سیاسی لەعیراق و ناوچەکەدا ڕوونکردەوە لەگەڵ ئاماژەكردن بە پێداچوونەوە بەهەڵوێستە سیاسییەکاندا  کە لەقۆناغی ئێستادا هاتوون و داوایکرد بەرژەوەندی گشتی لەپێشەوە بێت بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکاندا زاڵ بكرێت و لەهەمان کاتیشدا جەختی لەپێویستی بەرەوپێشچوون لەتەواوکردنی مافە دەستوورییەکان و یەکلاییکردنەوەی مانەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە کردەوە و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم پۆستە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە هەبوونی دەرفەتی سەرکەوتنەوە هەیە..
    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی كردەوە لەگەڵ پاراستنی مافەكانی پێكهاتەی گەورە و هەموو پێكهاتەكانی دیكەش.

    Related News