• سەماحەتی حەكیم گرنگی تەواوكردنی شایستەكانی هەڵبژاردن و پتەوكردنی یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 02 /12 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی تەواوكردنی شایستەكانی هەڵبژاردن و پتەوكردنی یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا رۆژی 12ی شوباتی 2026 پێشوازی لە بەڕێز محەمەد عەسكەری سەرۆكی شاندی ڕێكرخراوی بەدر كرد.

    لەم دیدارە باس لە تەواوكردنی شایستەكانی هەڵبژاردنەكان كرا لەپێش هەموویان دیاری كردنی سەرۆكی كۆمار و پێكهێنانی حكومەت، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئامادەباشی لە ڕووی ئەمنی و عەسكەری و هەواڵگری هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەر حاڵەتێكی لەناكاو ببینەوە، لەن بارەیەوەش ستایشی دۆخی ئێستای كرد.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی پارێزراو بێت لەبەر ئەوەی كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری و جەختیشی كردەوە لەسەر بەدەزگاكردنی كارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەوەش دەبێت كامل بێت وەك ئەنمدانی كاری كوتلەی تەشریعی و جێبەجێكاری(تەنفیزی).
    لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم داوای كرد دابینکردنی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەبێت و پشکی تایبەتییان ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەیان بێت و جەختی لە گرنگی گرتنە بەری ڕێوشوێنی یاسیایی کردەوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە و ڕوونیکردەوە کە فەلسەفەی پشکی پێکهاتەکان بۆ پاراستنی نوێنەرایەتیان و دەستەبەرکردنی بەشداری چالاکیان لە پرۆسەی سیاسیدا هاتووە کە پێویستی بە کاری دڵسۆز هەیە بۆ پاراستنی ئەم مافە دەستوورییە.
     

    Related News