سەید حەكیم چاوی بە موسەننا سامەرائی كەوت و پێشهاتی سیاسی و ئەمنی و تەواوكردنی شایستەكانی هەڵبژاردنەكان
سەماحەتی حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەرۆژی 23ی كانوونی دووەم لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی هاوپەیمانێتی عەزم و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بەدۆخی سیاسی و ئەمنی ولات و تەواوكردنی شایستەكانی هەڵبژاردن ئاڵوگۆر كرا لەسایەی ئەو ركابەرییانەی ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەسەقامگیری بەدی هاتوو لەسەر ئاستەكانی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی بكرێت، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق نزیكە لە قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی و ئەوەش پێویستی بە بەشداری هەموو هێزە نیشتمانییەكان هەیە،كە دەبێت بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ پاڵپشتی ڕێرەوی نیشتمانی و پتەوكردنی متمانە بە دامودەزگایەكان باشتر بكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوایكرد ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی و هەواڵگری بەردەوامی هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكانی دەوری عێراقییان داوە، بەتایبەتی دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر یەك خستنی هەڵوێست و گوتاری نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندرەوی و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ و لێك تێگەیشتن كە خزمەتی بەرژەوەندی بالای وڵات دەكات.