سەید حەكیم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی میسر پێدەگات كە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشهاتەكانی ناوچەكە دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز بەدر عەبد ئەلعاتی پێ گەیشت، لەم پەیوەندییەكە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی عێراقی -میسری كرد لەگەڵ تاوتوێكردنی گرنگترین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.
هەروەها سەماحەتی جەختی لەسەر پتەوی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و میسر کردەوە و جەختی لەسەر گرنگی بەرەوپێشچوون کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە بۆ ئاستێکی ستراتیژی كە بەشێوەیەک بێت کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی برایان بکات...
بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بەپێویستی هەماهەنگی بەردەوام لەهەڵویستەكاندا بەتایبەتی پاش پەرەسەندنە خێراکانی ناوچەکەوە و جەختی لەگرنگی یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی چڕی گرژییەکان و ڕێگەگرتن لەپەرەسەندنی گرژییەکان بۆ ناوچەكانی دیكەدا.
لەكۆتایی قسەكانیدا، سەید حەكیم ستایشی رۆڵی میسری كرد لە پاراستنی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە و گوتیشی لەهەمان كاتدا عێراق ئەركێكی زۆری داوە لەڕێگەی دیپلۆماتی بۆ ئەوەی بگاتە چارەسەری سیاسی بۆ پاراستنی ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە.