• سەید حەكیم پێشوازی لە وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن دەكات و پێشهاتی سیاسی و رۆڵی عێراق لەناوچەكە تاوتوێ دەكات

    2026/ 01 /12 

    سەید حەكیم پێشوازی لە وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن دەكات و پێشهاتی سیاسی و رۆڵی عێراق لەناوچەكە تاوتوێ دەكات

    بەڕیز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە بەڕێز دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق كەوت، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی لە عێراق و ئەركەكانی وەزارەتی دەەرەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵات كرا، لەگەل رۆڵی عێراق لە پالپشتی كردنی سەقامگیری ناوچەكەدا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە دۆخی سەقامگیری ئێستا بكرێت لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و جەختی كردەوە كە پێویستە ئەو قۆناغە بەهەموو كارە ئەرێنییەكان بقۆزینەوە بۆ ئەوەی بگەین بە دۆخی سەقامگیری بەردەوام، ڕوونیشی كردەوە كە عیراق نزیك لەوەی ئەوە دەستەتبەر بكات گەر هەموو هاوكار بن و بەرژەوەندی باڵای وڵات رەچاو بكەن.
    .سەماحەتی جەختی كردەوە كە یەكڕیزی لەسەر هەموو گۆڕەپانەكان گرنگە و گوتیشی ئەوە یەكگرتنی نیشتمانی پتەوتر دەكات و پەیوەندی نێوان رۆڵەكانی نیشتمان باشتر دەكات.

    سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ڕووبەڕووی گرفتی ئابووری و دارایی گەورە دەبێتەوە کە پێویستی بە بیرکردنەوە لە چارەسەری ستراتیژی و ریشەیی و بەرگەگرتنی دەرئەنجامە کاتییەکانیان هەیە،  داواشی کرد کەرتی بەرهەمهێنان چالاک بکرێت، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، ئەویش بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی دۆخی ئابووری نیشتمانی..

    Related News