سەید حەكیم چاوی بە مستەفا كازمی دەكەوێت و بەیەكەوە گرنگی شایستە دەستوورییەكان و پاراستنی سەقامگیری دووپات دەكەنەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆیدا پێشوازی لە بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد، لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و سروشتی شایستەكانی داهاتوو كرا.
لەم دیدارە جەخت لەسەر پێویستی تەواوكردنی شایستەكانی هەڵبژاردنەكان كرا لەگەڵ پابەند بوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بەهەر سێ سەرۆكایەتییەكە هەیە، داواشیان كرد بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت زاڵ بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی گرنگی بایەخدانی بە ڕكابەرییەكانی پەیوەست بە عێراقی دووپات كردەوە لەسەرووی هەموویان ركابەری ئابووری و گوتاری گژری كە لە ناوچەكە هەیە، ئەوەش بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە بۆ پاراستنی سەقامگیری..