سەید حەكیم پێشوازی لە بەڕێز هەیبەت ئەلحەلبووسی دەكات و گرنگی تەشریع و پابەندبوون بە شایستە دەستوورییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم لەرۆژی 11ی كانوونی دووەم لە بەغدا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز هەیبەت ئەلحەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لەوانەی لە كوتلەی تەقەدوم تۆمار كراون، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و شایستەكانی داهاتوو كرا لەگەڵ رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە چاودێری تەشریعی یاساكان.
سەماحەتی داوای كرد بایەخ بە پێشینەكانی تەشریع بدەن و دۆسێی نزیك و ڕاستەوخۆ پەیوەست بە هاولاتی بگرنە ئەستۆ لەگەڵ خەمی هاولاتیان بەتایبەتی و خەمی گشتی و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی چاودێری كردن ئاستی دامودەزگا حكومییەكان بێ ئەوەی هیچ جیاوازییەگ هەبێت.
.
لەكۆتاییدا سەید حەکیم جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بەخشتەی دەستووری پەیوەست بەو مافە ماوانە کردەوە کە بریتین لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدی کوتلەی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەت و ڕوونیکردەوە کە یەکڕیزی پێکهاتەکان دەبێتە هۆی یەکڕیزیی نەتەوەیی و داواشی لەهەمووان کرد بەرپرسیارێتیەکانیان لەئەستۆ بگرن لەئاست ئەم قۆناغەدا بەئاستەنگ و پێشینەكانییەوە.