• سەید حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی بەریتانی دەكات و سەقامگیری عێراق و گرنگی پابەندبوون بە ڕێنماییە دەستوورییەكان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 01 /08 

    سەید حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی بەریتانی دەكات و سەقامگیری عێراق و گرنگی پابەندبوون بە ڕێنماییە دەستوورییەكان دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لە رۆژی 8ی كانوونی دووەم پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سەدیق باڵیۆزی میرنشینی یەكگرتوو لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە چەندین تەوەری گرنگی نێوان هەردوو ولات و گەلی دۆست كرا، وەك پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو وڵات بكات.

    لەم چاوپێكەوتنە بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم گوتی كە عێراق لە ئێستادا جیاوازە لەگەڵ قۆناغەكانی رابردوودا لەڕووی سەقامگیری ئەمنی و ڕێژەی ئەمنیەت و كوالیتی ژیان و ئاماژەی كرد كە ئەو گۆڕانكارییە ئەرێنییانە زەمینە خۆشكردنە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان.

    بەڕێز  باسی حەكیم جەختی لە گفتوگۆ بەردەوامەکان کرد بۆ تەواوکردنی مافەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت و ڕوونیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە بە بەشداری ئاسان و ڕاگەیاندنی خێرای ئەنجامەکان و نەبوونی ناڕەزایی گەورە تایبەتمەندی هەبوو کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی لە چوارچێوەی کاتی دەستوورییەكان كردەوە.
    لەكۆتاییدا بەڕێز سەید حەكیم باسی ڕكابەرییەكانی دەوروبەری عێراقی كرد لەپێش هەموویان ڕكابەری ئابووری و جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی داهاتوو پێویستە داتهات فرە بكات و پشت بەیەك داهات نەبەستێت كە نەوتە و رەنگە لەگەڵ هەڵبەز و دابەزی نرخەكانی نەوت كێشە دروست بكات، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق دەتوانێت سەرجەم ڕكابەرییەكان بەپاڵپشتی هێزە سیاسییەكان تێپەڕ بكات و لەبەر تێگەیشتن لە پێداویستییەكانی ئەم قۆناغەی پێیدا تێپەڕ دەبین و یەكگرتوویی هێزە سیاسییەكان لەم بارەیەوە.

    Related News