• سەید حەكیم پێشوازی لە مەندەلاوی دەكات و هەردووكیان جەخت لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان دەكەن

    2026/ 01 /07 

    سەید حەكیم پێشوازی لە مەندەلاوی دەكات و هەردووكیان جەخت لەسەر یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان دەكەن

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز موحسن مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانێتی ئەساسی عێراقی كرد، لەم دیدارە هەردوو لا باسی دۆخی سیاسی و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و پاراستنی مافی پێكهاتكان ئەوانە هەموو دۆسێی یەكلایی كەرەوەن لەم قۆناغە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەسەقامگیری بەدی هاتوو بكرێت و ڕوونی كردەوەش كە تەواوكردنی شایستە دەستووریەكان لەبەرژەوەندی پتەو كردنی ئەم سەقامگیرییە دەبێت و سەرەتایەك دەبێت بۆ سەقامگیری هەمیشەیی و بەردەوام.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر یەكڕیزی چوراچێوەی هەماهەنگی بەو پێیەی گەرەنتییەكە بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەی گەورە و كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری و ئاماژەی كرد كە یەكگرتوویی هەڵوێستە سیاسییەكان تیشكدانەوەی ئەرێنی بۆ دۆخی گشتی هەیە.

    سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوەش كەگرنگە ڕێكەوتن لەسەر بنەماكان بەر لە ناوەكان هەبێت، ڕوونیشی كردەوە كە بری ئەو ڕكابەرییانەی ئێستا هەیە پێویستی بە یەكبوونی دید و بەرنەماكان هەیە، هەروەها بەشكردنی خەم و مەینەتی نیشتمانی دەبێت لە نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان هەبێت بۆ بەرژەوەندی عێراق.

    Related News