• سەید حەكیم لەگەل شاندی فڕاكسیۆنی تەقەدوم لێك تێگەیشتنی نیشتمانی و پاڵپشتی بەرنامەی حكومی واقعی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 01 /06 

    سەید حەكیم لەگەل شاندی فڕاكسیۆنی تەقەدوم لێك تێگەیشتنی نیشتمانی و پاڵپشتی بەرنامەی حكومی واقعی دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی 6ی كانوونی دووەم پێشوازی لەشاندێكی فراكسیۆنی تەقەدوم كرد كە بەسەرۆكایەتی محەمەد تەمیم بوو، ئەوەش لە میانەی گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزە سیاسییەكان و ئاڵوگۆر كردنی بیروبۆچوون سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و شایستەكانی داهاتوو.

    لەم دیدارە، دووپات كرایەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران سەركەوتوو بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆك و هەردوو جێگر لەگاتێكدا هێزە سیاسییەكان حۆیان ئامادە دەكەن بۆ یەكلایی كردنەوەی شایستەكانی دیكە بەپێی ڕێرەوێك كە پشت بە لێك تێگەیشتن و هاوبەشی و زاڵكردنی بەرژەوەندی گشتی دەڕوات.

    سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت بەرنامەی حکومەت بەرنامەیەکی واقیعیانە بێت و لەسەر بنەمای ئەولەویاتی ڕاستەقینە و لەلایەن هێزە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەتەوە پشتیوانی لێبکرێت، ئەوەش بەشێوەیەک کە توانای دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکان و بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیان زامن بكات...
    لەكۆتاییدا سەید حەكیم جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی سەقامگیری لە عێراق لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی كرد و ئاماژەی كرد كە عیراق ئیستا خاڵی ئەرێنی زۆری تێدا كۆدەبێتەوە وێرای چەندین ڕكابەری، قۆناغی داهاتووش پێویستی بەوەیە بەردەوام بین بۆ ئەوەی سەقامگیری ئێستا هەیە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕین بۆ ئەوەی خزمەتی ولات و كۆمەڵگە بكات.
     

    Related News