سەید حەكیم پێشوازی لە بەتریاركی كڵێسەی كۆنی رۆژهەلات دەكات و رەسنایەتی پێكهاتەی كریستیانەكان و رۆڵیان لەسەقامگیری عێراق دووپاتدەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە رۆژی 5ی كانوونی دووەم پێشوازی لە بەتریارك مار كۆركیسی سێیەم كرد كە سەرۆكی كڵێسەی كۆنی رۆژهەلاتە لە عێراق و جیهان، سەماحەتی پیرۆزبایی رۆژەكانی لەدایك بوون و جەژنەكانی لێكردن لەگەڵ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی میلادی و دووپاتی كردەوە كە پێكهاتەی كریستیان پێكهاتەیەكی رەسەن عێراقن و زیادەیەكن بۆ كوالیتی كۆمەڵگەی عیراقی و دەوڵەمەندكردنی رۆشەنبیری و كەلتووری عیراقی.
هەروەها بەڕێز حەكیم بانگهێشتی مەسیحییەکانی عێراقی گەڕانەوەی ئازادانە بۆ عیراق بۆ ئەوەی لەبنیاتنانی وڵاتەکەیان بەشداری بكەن و دووپاتیكردەوە کەعیراق لەڕووی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەمنییەوە بەدۆخێكی سەقامگیریدا تێدەپەڕێت و ڕوونیشیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە دەستکەوتێکی گرنگی خستە سەر دەستکەوتەکانی عێراق و پابەندبوونی کۆمەڵگایان بەسیستمی سیاسی و پشتیوانی خەڵكی بۆ سیستمی سیاسی دووپاتکردەوە..