• سەید حەكیم لە كڵێسەی (سیدة الزهور) پیرۆزبایی رۆژی لەدایكبوونی مەسیح دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە مەسیح و مەریەم هێمای هەموو مرۆڤایەتین

    2025/ 12 /25 

    سەید حەكیم لە كڵێسەی (سیدة الزهور) پیرۆزبایی رۆژی لەدایكبوونی مەسیح دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە مەسیح و مەریەم هێمای هەموو مرۆڤایەتین

    لەكڵێسەی (سیدة الزهور) لە كەرادە، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە برا كریستیانەكانی عێراق و جیهان كرد بە بۆنەی رۆژی لەدایك بوون و دووپاتی كردەوە كە مەسیح و خاتوون مەریەمی فەریك (سلاوییان لێ بێت) هێمای هەموو مرۆڤایەتین.

    سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بە قورئانی پیرۆز كرد كە باسی سەیدی مەسیح و مەریەم خاتوونی كردوە لەچەندین بابەتدا، ڕوونیشی كردەوە كە سەید مەسیح پێغەمبەری ئاشتی بووە، پێغەمبەری ئێمەش هی بەزەیی بووە، مرۆڤایەتیش ئەمرۆ زۆر پێویستی بە بەزەیی و ئاشتی هەیە.

    سەید حەكیم داوای كرد بەیەكەوە ژیان و كامڵ بوون هەبێت و لە تایبەتمەندی یەكتر و فرەیی و ژمارە لەیەك تێگەیشتن هەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە بەهایەكە بەرنامەی ئاینە ئاسمانییەكانە و توندو تیژی و ڕق و كینە و دان پێدانەنانی بەیەكتری ڕەت كردەوە، هەروەها جەختی لەسەر ڕێزگرتن لە یاسا كرد وەك گەرەنتییەك بۆ یەكخستنی هەق و ئەركەكان، دووپاتیشی كردەوە كە لەدایك بوونی سەیدی مەسیح وێستگەیەكە بۆ هێنانەوەی شكۆی مرۆڤ و خوێن حەرام كردنی.

    Related News